محه‌مه‌د زراری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان بە راگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەبەستراوەتەوە بە خەرجیی كردەیی (نەفەقات فیعلی)، بەڵكوو بەستراوەتەوە بە كۆی بودجەی هەرێمی كوردستان، بە بودجەی تایبەت، بە مووچە و وەبەرهێنانیش.
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دان بە خەرجیی كردەیی نانێت و باسی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆیە ئەگەر لە بەشی مووچە پارەی تەرخانكراو نەمابێت، ئەوە لە بەشەكانی دیكەی بودجە هەرێمی كوردستان پارەی ماوە و بە گوێرەی ماددەی ٦٠ لە یاسای بودجە له دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵە ،کە بەشی مووچە زیاد بکەن، ئەگەر کورتهێنان هەبوو.
محه‌مه‌د زراری ئاشكراشی كرد، لە بەشی قەرەبووكردنەوەی مووچە و چاودێریی كۆمەڵایەتی زیاتر له ١١ ترلیۆن لە بودجەی ٢٠٢٤ تەرخان كراوە، لە بودجەی وەبەرهێنان و بەشەكانی دیكە بودجەی هەرێمی كوردستان زیاتر لە ١٦ ترلیۆنە، بۆیە پێنج ترلیۆن ماوە و بە زیادەوە مووچەی مانگی ١٠ و ١١و ١٢ لە بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان ماوە و پێویستە دارایی فیدراڵی خەرجی بكات.
دادگه‌ی فیدراڵی له بڕگەی یەکەمی بڕیاره‌كه‌ی مانگی شوباتی ئه‌م ساڵدا، سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه مووچه له پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیدا بدرێت و باسی له‌وه نه‌كردووه له خه‌رجیی ڕاسته‌قینه (ئینفاقی فیعلی) بدرێت، كه‌واته دادگاكه دانی به خه‌رجیی ڕاسته‌قینه‌دا نه‌ناوه.