حکومەتی هەرێم لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانەوە لەلایەن بەغداوە هاتەدەنگ
  2024-12-01       1849       

پاش ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت" کورتهێنان هەیە". 

ئاوێنە: ئەمڕۆ ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە" حکومەتی هەرێم پەیامێکی ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە ئەو بڕە پارەی بڕیاری خەرجکردنیتان داوە بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ئێمە وەری ناگرین".

دەشڵێت" ئەو بڕە پارەیە بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات و کورتهێنان دروست دەبێت و ناشتوانێت پڕی بکاتەوە". 

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٧٦٣ ملیار دیناری خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×