عێراق ٤٣٠ ملیار دیناری دیكەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نارد
  2024-12-11       871       

بەپێی نووسراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجەى عێراقەوە دەرچووە بڕى ٤٣٠ ملیار دینار لە بودجەى هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە ئەمڕۆ ئەو بڕە پارە بگوازرێتەوە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم.

ئاوێنە: حكومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی ٤٣٠ ملیار دیناری دیكە بە مەبەستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم.

نوسراوەكە بە ژمارە (٢٦٧٩٠) لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجەى عێراقەوە دەرچووە و بڕیاردراوە ئەمڕۆ ئەو بڕە پارە بگوازرێتەوە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی عێراق ٧٦٣ ملیار دیناری دیكەی بە مەبەستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڵام تا ئێستا بڕیاری دابەشكردنی مووچە نەدراوە.

جێگای ئاماژەیە، بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیان بۆ ماوەی نزیكەی ٨٠ ڕۆژ نیگەرانی فەرمانبەرانی بە دوای خۆیدا هێناوە و بەهۆیەوە لە بەشیكی زۆری سنووری سلێمانی مووچەخۆران بایكۆتی دەوامیان كردووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×