لێدوانی وەزارەتی دارایی لەسەر مووچە
  2024-12-12       681       

وەزارەتى دارایی دەڵێت: هیچ نوسراوێکى هەڵەمان بۆ بەغداد نەناردوە و راگەیاندنەکان دەبێت بەرپرسانەتر مامەڵە بکەن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: بە نووسین و بە ژمارە داوای ٤٣٠ ملیار دینارمان كردووە و لەسەر بنەمای نووسراوەكەمان رەزامەندیی گواستنەوەی پارەكە دەركراوە.

دەشڵێت: ئێستا پەیوەندیمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق زۆر باشە، زۆربەی كێشە تەكنیكییەكان نەماون.

هاوکات دووپاتی کردەوە کە ئێستا هیچ بیانوویەك بەدەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە لە كاتێكدا پێشتر بە بیانووی جۆراوجۆرەوە بەشێك لە پارەی مووچەیان دەبڕی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×