گوڕی بومەلەرزەكەی ئەمڕۆی سلێمانی 3.2 پلە بوە
  2025-01-10       325       

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت، گوڕی بومەلەرزەكەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی سلێمانی، 3.2 پلە بوە بە پێوەری رێختەر.

ئاوێنە: ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای یەكێتی، وتی، سەعات 2:39 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەكاتی هەرێم، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە سلێمانی رویدا و لە هەندێك ناوچەی دەوروبەریشی هەستی پێكراوە.

وتیشی، بومەلەزەكە بە قوڵایی 12 كیلۆمەتر بوە و ناوەندەكەشی گوندی پوشین بوە لە سنوری بەرزنجە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×