کەشناسێک دواین زانیاریەکان لەسەر شەپۆلی بارانو بەفربارینی رۆژانی شەممەو یەکشەممە ئاشکرادەکات.
ئاوێنە: شاڵاو هیدایەت، شارەزایی کەشناسی راگەیاند سبەی شەممە شەپۆلی باران بارین دەست پێدەکاتەوە سەرەتاش لەناوچە جیاوازه کانی گەرمیانەوە دەبێت لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ نیوەڕۆ " دواتر لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ و بەولاوە بەگشتی سەرجەم ناوچه جیاوازەکانی تری هەرێمیش دەگرێتەوە کاریگەری لەدرەنگانو شەودا زیاتر دەبێت.
وتیشی«لەناوچە شاخاویە بەرز و سنوریه کان و ئەو ناوچانەی بەرزیان لەئاست دەریاوە 1500 مەترو بۆ سەرەوەیه ئەگەری بەفر بارین هەیە ،دیارەکاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر دەریای سورەو دواتر دەریای سپی، لەمەودای شەپۆلەکەدا پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 4 پلەی سیلیزی دادەبەزن ئەو ناوچانەی دانەوێڵەیان تێدا چێنراوە بای ئەوەی باران هەیه کە پێی گەشە بکەن و وەزۆرینەی ناوچەش بەتەواوی پێی تێر ئاو دەبن، خێرایی با لەمەودای شه پۆلەکەدا لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە بەشێوەی زستانی و پچڕ تا درەنگانی یەکشەمە کاریگەریه کانی دەمێنێتەوە دواتر لەئێوارەو شەوی یەکشه ممە لەسەر دووشەممە کاریگەری شه پۆله کە بەتەواوی کۆتایی دێت».