لە كەركوك سەگ پەلاماری منداڵێك دەدات و گیانلەدەستدەدات
  2025-01-11       384       

لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبونی كەركوك سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێكی داوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، ئەمڕۆ شەممە، بە پێگەی كەركوك ناوی راگەیاند، منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان، لە كۆمەڵگەی جوان سیتی لە شارەكە، دوای ئەوەی لەلایەن سەگی بێلانەوە پەلاماردراوە، گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، منداڵەكە ناوی "ئەلەند ئەیمەن رەمزی" و خوێندكاری پۆلی سێیەمی سەرەتایی بوە، كاتێك گەیەندراوەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی، دۆخی تەندروستی ناجێگیربوە.

وتوشیەتی، منداڵەكە، جەستەی منداڵەكە لە چەندین شوێن، جێی قەپی سەگەكەی پێوە دیار بو لەوانە: دەموچاوی و رانی.

ئاماژەی بەوەشداوە، تیمە پزیشكییەكان هەوڵی خۆیان دا بۆ رزگاركردنی بەڵام بەهۆی سەختی برینەكانییەوە گیانی لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×