وەزارەتی دارایی: وەفدی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوت
  2025-01-19       432       

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، وەفدی حكومەتی هەرێم بەرەو بەغدا رێككەوتوە بە ئامانجی گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری خشتەكانی یاسای بودجە بۆ ساڵی 2025.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوت.

وتوشیەتی، ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2025و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×