پەیامێک لە مەزڵووم عەبدییەوە لەبارەی چارەنووسی هێزەکانیان
  2025-01-24       1017       

فەرماندەی گشتیی قەسەدە بڵاوی کردەوە، پشتیوانی لە لێدوانەکانی نێدراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین، بەشدارییکردنی هێزەکانمان لە دەوڵەتی سووریادا پێویستی بە میکانیزمێکی بیرمەندانە هەیە کە دەرگا بۆ بینینێکی نیشتیمانی گشتگیر بکاتەوە.

ئاوێنە: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە بارەی بەشدارییکردنی هێزەکانی قەسەدە لە حکومەتی داهاتووی سووریادا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە بەمشێوەیەیە:

“پێشوازیی لە لێدوانەکانی نێردراوی نەتەوەیەکگرتووەکان گێر پێدەرسن دەکەین و پشتگیری هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ڕاگواستنی سیاسی دەکەین.

بابەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەشداریکردنی هێزەکانمان لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا، پێویستی بە ڕوانگەیەکی بیرمەندانە هەیە کە دەرگا بۆ بینینێکی نیشتیمانی گشتگیر بکاتەوە کە دەبێتە هۆی سووریایەکی یەکگرتوو، هەمەڕەنگی خۆی پیشان بدات و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان و ناوچەکان بکات.

پێویستمان بە حکومەتێکی نوێنەرایەتی و دەستوورێکی دادپەروەرانە هەیە کە مافی هەمووان دابین بکات و دادپەروەری و یەکسانی بهێنێتە دی.”

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×