2025-02-04   256     
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كردووه و جه‌ختیان له "ئاماده‌كارییه‌كان كرده‌وه بۆ رووبه‌رووبه‌نه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسی و پێشهاتێك له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
ئاوێنە: لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژی دووشه‌ممه "له به‌غدای پایته‌خت، چاومانكه‌وت به ده‌وڵه‌تمه‌دار نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌ڵێت: "له دیدارێكدا به گرنگیه‌وه باسمان له‌و دۆخه ناهه‌مواره‌كرد كه مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێیدا تێپه‌ڕده‌بن كه ئێستا سه‌ری كێشاوه بۆ مانگرتنی ژماره‌یه‌ك مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سوپاسی هه‌ڵوێستی مالیكی و پارله‌مانتارانی سه‌ر به كوتله‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد بۆ پشتیوانیكردن و تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای بودجه به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه په‌یوه‌سته به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه ده‌بێته مایه‌ی زامنكردنی بودجه‌ی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم".
ده‌شڵێت: "جه‌ختمانكرده‌وه كه پێویسته هه‌رێم و به‌غدا پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی یاسا و پێشێلنه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و كێشه‌یه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه كه زیاتر له ده ساڵه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه".
لاهور شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند كه "له دیداره‌كه‌دا بیروڕامان ئاڵوگۆركرد له‌باره‌ی ئه‌و پێشهات و گۆڕانكارییانه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییانه له‌سه‌ر عێراق، له‌و باره‌یه‌وه به بایه‌خه‌وه جه‌ختمان له خۆسازدان و ئاماده‌كارییه‌كان كرده‌وه بۆ رووبه‌رووبه‌نه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسی و پێشهاتێك له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان".