بەفروباران دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
  2025-02-04       211       

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێ ئێوارە بارانبارین و بەفر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە لەکاتەکانى بەیانى تا دواى نیوەرۆ ئاسمان ساماڵ و پەلەهەوەر دەبێت، لەدواى نیوەرۆ ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەورو لە ئێوارە بۆ هەورو لەگەڵ کاریگەرى شەپۆڵێکى بارانبارین بۆ سەرناوچەکەمان دەست پێدەکات.

ئەوەشی وتووە: کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێ ناوچەى جیاجیا بە نمە باران و ناوچە سنوورییەکان لە درەنگانى شەو بەفر بارین دەبێت.

کەشناسی هەرێم دەشڵێت: پلەکانی گەرما لەدواى نیوەرۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە ئێوارەو شەودا نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ چوار پلەى سیلیزى.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى

دهۆک: 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران: 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×