ئه‌مریكا لەسەر هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆمۆر هاته‌ده‌نگ
  2025-02-04       366       

دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆمۆر ئه‌مریكا هاته‌ده‌نگ‌و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لەبەغدا داوا لەحکومەتی عێراق دەکات، لێپرسینەوە لەوانە بکات کە هێرشیانکردەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق لەپێگەی ئێکس بڵاویکردەوە، سەرکۆنەی هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن کە لەدوی ئەم مانگە ئەنجامدرا.

ئه‌مریكا ئاماژەى بەوەشکردوە، داوا لەحکومەتی عێراق دەکەن لێپرسینەوە لەبەرپرسیارانی هێرشەکە بکات.

ڕۆژی 2ى ئەم مانگە، هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەچەمچەماڵ هێرشەکە بەدرۆن ئەنجامدراو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، هیچ زیان بەکێڵگەکەو کۆمپانیای دانە غاز نەگەیشتوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×