پێشبینی دەکرێت کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کات پێکبهێنرێت، بەپرسێکی پارتی لە سلێمانی دەڵێت 'ڕێککەوتنی سەرەتاییمان تێپەڕاندووە'.
ئاوێنە: دوێنێ سێشەممە، لیژنەی هاوبەشی دانووستاندکاری پارتی و یەکێتی دوایین کۆبوونەوەیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرد، دواتر ڕایانگەیاند کە لێکتێگهيشتنى هاوبهش و ڕێككهوتنى سهرهتايیان لهسهر زۆربهى تهوهرهكان کردووە.
ئاری هەرسین، بەپرسی لقی 4ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی رایگەیاند، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان ئێمە و یەکێتی هەیە و ڕێککەوتنی سەرەتاییمان تێپەڕاندووە، هیوایەکی زۆر هەیە کە کابینەی 10 لە زووترین کات پێکبهێنرێت.
وتیشی، دەبێت لەبەر بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان ئەم پەرتەوازەیەی هەیە تێیپەڕینین، ئەو متمانەیەی ئێستا هەیە دەبێت بیکەینە بناغەیەکی باش بۆ حکومڕانییەکی باش لە هەرێمی کوردستان.