كەمێك پێش ئێستا سێ جار کێوی کوڕیس، دۆڵی کوێرەکان و دۆڵی ژاژۆڵانیی لە سنووری شارباژێر لەلایەن توركیاوە بۆردوومان كرا، وردەکاری زیانەکان نەزاندراوە.
ئاوێنە: به‌هۆى به‌رده‌وامى بۆردومانه‌كه‌و بونى فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى توركیا له‌ئاسمانى سنورى پارێزگاى سلێمانى‌و بارینى به‌فرێكى زۆر، تائێستا ژماره‌ى قوربانیه‌كان به‌دروستى نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده زانراوه بۆردومانه‌كه له‌ناو هاوڵاتیاندا كراوه‌و به‌دڵنیاییه‌وه شه‌هیدو بریندار هه‌یه.
هاوكات، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان لەبارەی بۆردوومانەكەوە زانیاری‌یان نەخستووەتەڕوو.
ئەوەش لەكاتێكدایە، توركیا بەردەوامە لە بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و لە بەرامبەردا حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم و عێراق لەوبارەوە بێدەنگیان هەڵبژاردووە و هیچ هەڵوێستێكیان نییە.