به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، له‌نێوان شه‌ڕڤانانى یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شنگال (یه‌به‌شه)و سوپای عێراق له‌ناوه‌ندیی شنگال پێكدادان ڕویداوه، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیش باس له‌وه‌ده‌كات، "تاوه‌كو دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو پێكدادانه‌كه به‌رده‌وام بوه".
ئاوێنە: سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌كردوه، پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه)و سوپای عێراق له‌ناوه‌ندیی شنگال ڕویداوه‌و ئاڵۆزیی‌و پشێوی له‌ناوچه‌كه دروستكردوه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان، یه‌به‌شه‌و سوپاى عێراق ته‌قه‌یان له‌یه‌كتركردوه‌و له‌چه‌ند شوێنێكیش كه نزیكن له‌یه‌كه‌وه، شه‌ڕه‌كه به‌نارنجۆك ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیش جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ئه‌و پێكدادانانه ئاڵۆزی دروستكردوه‌و نیگه‌رانی‌و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای دانیشتوانی شنگال‌و ناوچه‌كه دروستكردوه.