بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، ئاشکرای دەکات، لە سنووری سلێمانی157 هەزار هاوبەش قەرزاری کارەبان و زیاتر لە 83 هەزاریان قەرزی هەریەکەیان 2 بۆ 5 ملیۆن دینارە و دەیان هاوبەشیش قەرزەکانیان سەرووی 10 ملیۆن دینارە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە 24/3/2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بڵاوی کردەوە، لە سنووری بەڕێوبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی 362.526 هاوبەشی كارەبا هەن و لەو ژمارەیەش 85 هەزار و 50 هاوبەشیش هیچ قەرزكیان لا نییە و تەنیا 133 هاوبەشی كارەباش سەروو 10 ملیۆن دینار قەرزارن.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەپێی ئامار و داتاكانی بەشی كاروباری وزەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا، لە سنووری هەردوو بەرێوەبەرایەتی 362.526 هەزار هاوبەشی كارەبا هەیە، كە 299774 هاوبەشی ماڵان و (46439) هاوبەشی بارزگانی و 714 هاوبەشی پیشەسازی و 12553 هاوبەشی كشتوكاڵی 3046 هاوبەشی میری.
هاوبەشانی كارەبا بەم شێویەن:
هاوبەشی ماڵان = 299774
هاوبەشی بارزگانی = 46439
هاوبەشی پیشەسازی = 714
هاوبەشی كشتوكاڵی = 12553
هاوبەشی میری (حكومین)= 3046
كۆی گشتی هاوبەشانی كارەبا = 362.526
کارەبای سلێمانی جەختی کردووەتەوە، هەر بەپێی داتاكان 85.050 هاوبەشی كارەبا هیچ قەرزێكیان لا نییە و 58467 هاوبەش كەمتر لە 100 هەزر دینار قەرزارن، 83477 هاوبەش 2 بۆ 5 ملیۆن قەرزان، 15.156 هاوبەش 5 بۆ 10 ملیۆن قەرزان، 133 هاوبەشیش سەروو 10 ملیۆن قەرزارن.
قەبارەی قەرزی هاوبەشەكان بەم شێوەیەیە:
85.050 = هیچ قەرزێكیان لانیە.
58467 = كەمتر 100 هەزر دینار قەرزارن.
83477 = 2 بۆ 5 ملیۆن قەرزان.
15.156 = 5 بۆ 10 ملیۆن قەرزان
133 هاوبەشیش سەروو 10 ملیۆن قەرزارن.