نێچیرڤان بارزانى گەیشتە تاران
  2025-05-17       314       

کەمێک لەمەوبەر نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان گەیشتە تارانى پایتەختى ئێران.

ئاوێنە: بەگوێرەى راگەیەندراوى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران به‌ بانگهێشتێكی فەرمييه‌ بۆ بەشداریکردن لە ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێرانه‌وه‌، ڕێکدەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

لە راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێمدا هاتووە، بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانى لەم ديداره‌دا، دووپاتکردنەوەی پشتگیريی هەرێمی کوردستانه‌ بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاريی بنیاتنەرى نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه‌، له‌پێناو ئارامى و سەقامگیری، يه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتیانه‌دا.

بەگوێرەى كارنامه‌ى ديداره‌كه‌، نێچیرڤان بارزانی له‌ مێزگردێكدا، تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له‌ هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌يه‌كگرتن و بەرژەوەندیيە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ر له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که‌ به‌گشتی، تاوتوێ ده‌که‌ن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×