وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به نه‌وت و غاز له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدان، به‌ڵام به‌فه‌رمی حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌و گرێبه‌ستانه و واژۆكردنیان ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه.
ئاوێنە: كه‌مال محه‌ممه‌د وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌ت هه‌رێم له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له واشنتن رایگه‌یاند، دو گرێبه‌ستیان له بواری پیشه‌سازیی نه‌وت و غاز واژۆركردوه، گرێبه‌ستی یه‌كه‌میان له‌بواری غازدایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای میران ئینێرجی، كه له دو كۆمپانیا پێكهاتوه، كۆمپانیای ئێچ كه‌ی ئێن ئه‌مریكی و كۆمپانیای ئۆنێكس پێكهاتوه.
وتیشی، "ئامانجی گرێبه‌سته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و كێلگه‌ی غازه به‌كاربهێندرێت و بخرێته نێو ژێرخانی غاز له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ دابینكردنی كاره‌با بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان و عێراق سودی لێوه‌رده‌گرن".
سه‌باره‌ت به كێڵگه‌كانیش، كه‌مال محه‌مه‌د باسی له‌وه‌كرد، كێلگه‌ی میران هه‌شت ترلیۆن پێ سێجا غازی تێدایه، وه‌كو ده‌ستپێك له‌ماوه‌ی 18 بۆ 20 مانگ له قۆناغی یه‌كه‌مدا لێكۆڵینه‌وه و دیراسه‌ی كێلگه‌كه ده‌كرێت، پێشبینیده‌كرێت 50 تاكو 70 ملیۆن پێ سێجا غاز به‌رهه‌مبهێندرێت، دوای ئه‌و ماوه‌یه، كێلگه گازییه‌كه فراوانتر ده‌كرێت بۆ تۆڕه‌كانی هه‌رێم و عێراق به‌كاردێت.
له‌باره‌ی گرێبه‌ستی دوه‌میشه‌وه، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایكرد، "گرێبه‌ستێكی دیكه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وێسترنگ زاگرۆسه ده‌كرێت كه په‌یوه‌سته به كێلگه‌ی نه‌وت و غاز، كۆمپانیاكه پێشتر له كێلگه‌ی كورده‌میر كاری ده‌كرد، بۆ كێلگه‌ی تۆپخانه‌ش، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌مان كۆمپانیا ده‌كه‌ین بۆ به‌رهه‌می زیاتری نه‌وت و گاز له‌و كێلگه‌یه‌دا".
سه‌باره‌ت به‌ئاگاداری حكومه‌تی فیدڕاڵی له گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم و ئه‌مریكا، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، ئێمه ئێستا هه‌شت هه‌زار و 189 مێگاوات كاره‌با ژێرخانی كاره‌بامان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مده‌هێندرێت چوار هه‌زار تا چوار هه‌زار و 500 مێگاوات كاره‌بایه له‌به‌ر بابه‌تی نه‌بونی سوته‌مه‌نی پێویست، وێستگه‌كانی دابیكردنی كاره‌با پێویستییان به هه‌زار و 100 مه‌ق مه‌ق غازی هه‌یه، یاخود ملیۆنێك پێ سێجا غازی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، 525 ملیۆن پێ سێجا غازی كۆرمۆر، هه‌روه‌ها 120 تاكو 130 ملیۆن پێ سێجا غازه له خورمه‌ڵه، به‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان نیوه‌ی پێداویستی كاره‌بای هه‌یه، به‌و گرێبه‌ستانه‌ش كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌بێت، هاوكات غازه‌كه به‌كاردێت بۆ پیشه‌سازیی چیمه‌نتۆ و ئاسن و پیشه‌سازییه‌كانی دیكه كه ئێستا نه‌وتی ڕه‌ش به‌كارده‌هێنن، به‌گشتیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیشدان.
سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی غاز وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان وتی، "به‌و غازه، غاز بۆ ماڵان دابین ده‌كرێت، كه هه‌مو پێداویستییه‌كانی پێ پڕ كرایه‌وه، پاشان بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه بۆ بابه‌تی دیكه به‌كاربێت".
كه‌مال محه‌مه‌د له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتیشه‌وه رایگه‌یاند، "كێشه‌ی هه‌نارده‌نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ته‌كنیكی و یاسایی و عه‌قڵیی بون، له یاسای بودجه‌دا شه‌ش دۆلار بۆ تێچوی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك له به‌غدا داندرا و كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت پێی ڕازی نه‌بون، دواتر یاساكه هه‌موار كرایه‌وه كرایه 16 دۆلار، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق نه‌رمی نیشانداوه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه به زیادكردنی تێچوی به‌رهه‌مهێنان، ئێستا كێشه‌كه لای كۆمپانیاكانه، كۆمپانیاكان ده‌ڵێن كه گریبه‌سته‌كانمان یاسایین، پێویسته جێبه‌جێكردنیش ته‌واو بێت و گرێبه‌سته‌كان پارێزراو بن، داوای شایسته‌ی خۆشیان ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی وت، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج مانگ نه‌وتی كوردستانی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ كرد كه زیاتر له 11 ملیۆن و 826 هه‌زار به‌رمیل بون، تاكو ئه‌مڕۆ دۆلارێكیان بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك شایسته‌ی كۆمپانیاكان نه‌نارد.