محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی بڕی 100 ملیار دینار بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو کەسانەی لە ئەنبار بههۆی ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكانهوه زیانیان بەرکەوتوە.
ئاوێنە: بهگوێرهی نوسراوێك كه واژۆی محهمهد نوری، پارێزگاری ئهنباری لهسهره، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئهمڕۆ دوشەممە ڕەزامەندی دەربڕیوه لەسەر تەرخانکردنی بڕی 100 ملیار دینار بۆ پارێزگای ئەنبار وەک قەرەبوی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستی و سەربازییەکانەوە زیانیان بەرکەوتوە.
پارێزگاری ئەنبار دهڵێت، "ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانمان بەدەستهێنا بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی ڕاسپێرێت بڕی 100 ملیار دیناری عێراقی لەوبڕە پارەیەی لە یاسای بودجەدا تەرخانکراوە بۆ مامەڵەی قەرەبوی تەواوکراو و پەسەندکراوی عێراق".
محەمەد شیاع سودانی ئهمڕۆ به سهردانێك گەیشتە دیوەخانی هۆزی ئەلبوزیاب لە پارێزگای ئەنبار و بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک هۆز و کەسایەتی دیاری پارێزگاکە کۆبوهوه.