میدیای یەکێتی ڕایگەیاند پیلانێک هەبووە کە لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی مووچەخۆراندا تەقەبکرێت، بەڵام “پیلانەکە شکستی هێنا”.
ئاوێنە: بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، مامۆستایان و فەرمانبەران بە هۆی داکەوتنی مووچەوە خۆپیشاندانێک لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەنجام بدەن.
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگرییان لە خۆپیشاندانەکە کرد و لە چەند هەڵمەتێکیشدا ژمارەیەک مامۆستا، فەرمانبەر، ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتاریان دەستبەسەرکرد.
میدیای یەکێتی لە زاری “سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی” سلێمانییەوە بڵاویکردەوە کە “پیلانێك هه‌بوو له‌نێو خۆپیشاندانی مامۆستایان ته‌قه‌كرێت و رەوشی سلێمانی تێكبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاشكرابوونی، پیلانی شێواندنی ئارامی سلێمانی شکستی هێنا”.
بە وتەی سەرچاوەکە کە ناوی ئاشکرا نەبکراوە، “ئه‌م كاره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مامۆستایانه‌وه نه‌بووه و نییه، به‌ڵكو لایه‌نێك به پیلان ویستویه‌تی ئه‌نجامی بدات”.
سەرچاوەکەی میدیای یەکێتی ڕاشیگەیاندووە “لایه‌نێك ده‌یویست له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه ته‌قه بكات و خه‌ڵك بكوژرێت و رەوشی ئارامی و ئاسایشی سلێمانی تێكبدات”، دوای دڵنیابوونه‌وه له زانیارییه‌كان و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیاندا، هێزه ئه‌منییه‌كانمان راسپارد كه له‌به‌ر رەوشی ئارامی سلێمانی، به هیچ جۆرێك ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌نجام نه‌درێت تا چیتر مامۆستایان نه‌بنه قوربانی رەوشی خراپی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان”.