ئێران ئاماری قوربانییەکانی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە
  2025-06-26       110       

وەزارەتی تەندرووستی ئێران بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ٦٢٧ کەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران و زیاتر لە چوار هەزار و ٨٧٠ کەسیش برینداربوون، دەشڵێن: زۆربەی کوژراو و بریندارەکان خەڵکی تاران و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندرووستی ئێران، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ئامارەکانی کوژران و بریندابوونی هاوڵاتیان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندرووستی ئێران بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە  ٦٢٧کەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران و زیاتر لە چوار هەزار و ٨٧٠کەسیش برینداربوون.

دەشڵێن، زۆربەی کوژراو و بریندارەکان خەڵکی تاران و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی ڕۆژانی جەنگدا ٣٥ فەرماندە و سەربازمان کوژراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی هێرشەکانەوە ٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون زیانی زۆریان پێگەیشتووە و ١٢٠ یەکەش بە تەواوەتی خاپووربوون.

جێگای ئاماژەیە، شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران ماوەی ١٢ڕۆژ بەردەوام بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر قووربانی لێکەوتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×