بزوتنەوەی گۆڕان باڵی گردی زەرگەتە، سهركۆنهی دهستگیركردنی سهركردهكانی ڕهوتی ههڵوێست و هاوڵاتیان دهكات.
ئاوێنە: بزوتنەوەی گۆڕان باڵی گردی زەرگەتە له ڕاگهیهندراوێكدا دەشڵێت "بە توندی سهركۆنهی دەستگیرکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەستگیرکردنی سەرکردەکانی رەوتی هەڵوێست لە ئۆفیسی رەوتی هەڵوێست دەکەین، هەروەها سهركۆنهی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسان دەکەین".
بزوتنەکە، ڕاشیگەیاندووە، مامۆستا و فەرمانبەران بۆ داوای ماف و موچەکانیان لە ساڵانی رابردو و ئێستادا بە شێوەیەکی شارستانی و دور لە توندوتیژی خۆپیشاندانیان کردوە، پێشێلکردنی ئازادی سیاسی و شارستانی هاونیشتیمانیان و هەڵسوکەوتی ستەمکارانە ناتوانێت رێگربێت لە بەرامبەر ناڕەزایەتی هاونیشتیمانیان.
هەروەها ڕایگەیاندووە "پێویستە هەمو دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و قەیرانەکانی حکومڕانی چارەسەر بکرێن، پشتیوانی تەواوی خواستەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم موچەخۆران دەکەین تاکو قەیرانی دروستکراوی موچە بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت".