لەسەر “كێشەی زاوا و خەزور” لە هەولێر تەقە لە بارهەڵگرێك كرا
  2025-06-26       304       

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە چوارڕێیانی قەزای قوشتەپەی هەولێر، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نێوان دو بنەماڵە كە زاواو خەزوری یەكترن، تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كراوە، سێ تۆمەتباری تەقەكردنەكەیان دەستگیركردون و روداوەكەش زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رونكردنەوەیەكی لەبارەی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە چوارڕێیانی قەزای قوشتەپەی شاری هەولێر بڵاوكردەوە.

بەقسەی ئاسایش روداوی تەقەكردنەكە "هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە" و دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن هێزەکانیانەوە دەرکەوتوە روداوەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە لە نێوان دو بنەماڵەدا، کە زاوا و خەزوری یەکترن.

ئاسایش وتوشیەتی، لەسەر ئەم روداوە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ع. خ. ع.) و (ع. ر. خ.) و (م. م. خ.) دەستگیرکردون کە تەقەیان کردبو و دەست بەسەر چەکەکانیاندا گیراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×