پارێزگاری شرناخ قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەی نۆ رۆژ لە پێنج ناوچەی سنوری پارێزگاكە راگەیاند.
ئاوینە: پارێزگاری شرناخ لە پێنج ناوچەی سنوری ناحیەكانی ئەلکێ و بەسای لەسنوری پارێزگاكە وەکو “ناوچەی ئەمنی تایبەت” راگەیاندو هاتوچۆ بۆ ئەو ناوچانە تا نۆ ڕۆژ قەدەغە کرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگاكە، لە ناوچەکانی دیلەکیولو، توزلوجا، ئایرانجی، چگلجا و کاتۆ و ژیرکای هاتوچۆکردن قەدەغەیە و قەدەغەکردنەکەش لە ئەمڕۆ 27ی حوزەیرانەوە دەبێت تاکو 5ـی تەمموز بەردەوام دەبێت.