بەرپرسێكی حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد، گرفتی دابەشكردنی موچەیان چارەسەر كردووەو لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشكردنی دەكەن.
ئاوێنە: حسێن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەشی دارایی و كارگێڕی لە دەستەی حەشدی شەعبی لەڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند، "كارتە نوێیەكانی ئەندامانی دەستەی حەشدی شەعبی لەبری بانكی رافیدەین لە بانكی نەهرێن چاپكراون و فشار بۆ خەرجكردنیان دەكەین".
ئەوەشی ئاشكراكرد، موچەی هێزەکانیان مسۆگەرە و لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەدا موچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ خەرجدەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانیش، یەکێک لە پێشنیازەکان کە حکومەتی عێراق کاری لەسەر دەکات ئەوەیە موچەی حەشدی شەعبی بخرێتە سەر وەزارەتی ناوخۆ و بە لێبڕینی 10% موچەکانیان دابەشبکرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، میدیای پارتی لە زاری بەرپرسانی حەشدی شەعبی و پەرلەمانتارانی عێراقەوە بڵاویکردەوە کە بەهۆی "فشار و سزاکانی ئەمریکاوە" موچەی مانگی حوزەیرانی ئەندامانی حەشدی شەعبیی ڕاگیراوە.
حەشدی شەعبی، ساڵی 2014 پێکھێنراوە لە دەیان گرووپ و سەدان هەزار چەکدار پێکهاتووە و هەموو 24 مانگێک موچە وەردەگرن.