2019-10-17   3008     
مه‌زڵوم كۆبانێ باس لە پەیوەندیەکەی نێوان خۆی و دۆناڵد ترەمپ دەکات و رایدەگەینێت ترەمپ پێی وتووە ''ئێمە دژی ئەو ڕێکەوتنە نین کە بۆ پاراستنی سنورەکان لەگەڵ سوریا و ڕوسیا ئەنجامتان داوە''.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایده‌گه‌یه‌نێت، ''لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوانیان تره‌مپ به‌ڵێنی داوه سزای توركیا بدات و جه‌ختیشی كرده‌وه تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا نییه''.
مه‌زڵووم كۆبانێ، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی تەلەفزیۆنی روناھی، وتیی ''ئه‌مەریكا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرد و پارێزگاری له هاوپه‌یمانه‌كه‌ی نه‌كرد، جەنەڕاڵ مەزڵوم باسی لەوە کرد کە ئەوان سەریان لەوە سوڕماوە کە هێزەکانی ئەمریکا بڕیارێکی لەو شێوەیەیان داوە، ئه‌مەریكا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا تێك نه‌چێت ئه‌م كاره‌ی كردووه''.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژەی بەوەشدا ''هاوپه‌یمانی شه‌ڕی داعش به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌وان به هۆی پاراستنی هاووڵاتییانه‌وه شه‌ڕی داعشیان راگرتووه''.
جه‌ختیشی كره‌وه ''تا ئێستا هێزەکانی تورکیا چەندین هێرشی بەرفراوانیان ئەنجامداوە بەڵام هێزەکانی هەدەپە توانیویانە بە توندی وەڵامیان بدەنەوە، هەتا ئێستا به هۆی هێرشی توركیا 205 هاووڵاتی شه‌هید بوون و زیاد لە ٣٠٠ هاوڵاتیش بریندار بوون هەروەها لە نێو بریندارەکاندا ژن و منداڵ و هاوڵاتی سیڤیلی عەرەب بونیان هەیە ، دووپاتیشی كرده‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێم نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه، ته‌نیا لێكتێگه‌یشتن بووه و ئێمە دەستكەوتەكانمان دەپارێزین''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ''ئەوان دەیانەوێ گەرەنتی ئەوە وەربگرن کە هێزێک بێت پاڵپشتیان لێ بکات بۆ ئەوەی سەریکانی و کۆبانی لە هێرشەکانی تورکیا بپارێزن چونکە لەو دوو ناوچەیەدا ژمارەیەکی زۆر شەهید و قوربانیان لەبەرامبەر داعش داوە هەتا ئەم دوو ناوچەیەیان لەژێر دەسەڵاتی داعش دەرهێناوە. دوو ھێز دەتوانن ھێرشەكەی توركیا بوەستێنن ئەویش ئەمەریكا و رووسیان، ئەمەریكا لە سنوورەكە كشاوەتەوە ئێستا رووسیا ماوەتەوە كە ھاوپەیمانی رژێمی سووریایە''.
ڕاشیگه‌یاند ''ماوەی ٨ ڕۆژە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدات. ئەم ئۆپەراسیۆنە بە درێژای ١٥٠ کیلۆمەترە و لە هەندێک قۆڵەوە هاتوەتە نێو خاکی سوریاوە. هەوڵیان داوە لە سەری کانی و گرێ سپیەوە بێنە ناوەوە. بەرامبەر بەم هێرشانە هێزەکانمان بە بەهێزی بەرگریان کردووە و بەرگری دەکەن. سوپای تورکیا بە هەزاران سەرباز و لە ڕێگەی چەندین تانک و تۆپەوە و بە بەکارهێنای فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی چاودێری ئەم هێرشە ئەنجام دەدەن. ئەو چەتانەی کە سوپای تورکیا بۆ ئێمەی هێناون لە عەزاز و باب و عەفرینەوە بۆی هێناوین ئەوانە باش دەناسین ئەوانە چەندین چەتەن کە بۆ تۆڵە سەندنەوە هاتون ، لە بەرامبەر ئەم هێزانەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە کورد و عەرەب و سوریانی و هەمەوو ڕەگەزەکان پێک هاتون بە توندی بەرامبەر بەم چەتانە وەستاونەتەوە''.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ''لە ئێستادا نە گرێ سپی و نە سەری کانی لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کۆنتڕۆڵ نەکراوە لە سەریکانی شەڕ بەردەوامە و شەڕڤانانمان بە بەهێزی بەرامبەر بە هێرشە بەرفراوانەکان وەستاونەتەوە''.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا دەڵێ، ''ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا نه‌چنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ، ئه‌وا ئه‌وان رێگه‌یان پێناده‌ن بچنه ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕی تێدا نییه''.