وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له ره‌شنوسی بودجه‌ی 2020ی هەرێمی کوردستان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه بودجەی عێراقدا بچه‌سپێندرێت.
ئاوێنە: جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە میدیاكانی پارتی ڕاگەیاند"خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ته‌واوكردنی ره‌شنوسی خه‌رجیی بودجه‌ی 2020ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی 2020ی عێراقدا جێگر بكرێت و له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ره‌شنوسه‌كه ره‌وانه‌ی به‌غدای ده‌كه‌ین."
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی"كاتی ناردنه‌كه‌ش له‌ده‌ست ئێمه‌یه‌و مافه‌كانی خۆمان به‌پێی ده‌ستور گه‌ره‌نتی ده‌كه‌ین و سازش ناكه‌ین."