ئیسرائیل: شانازی دەکەین کە لەسەر کوردەکان هاتینە دەنگ
  2019-11-07       2542       
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەوان بەردەوام دەبن لەوەی لە ڕێگای دیپلۆماسی و هاوکاری مرۆییەوە کاربکەن لەسەر باشترکردنی ڕەوشی کوردەکان. هەروەها وتی ''ئێمە لەوە تێدەگەین کە ئێستا کوردەکان پیایدا دەڕۆن و ئێمە هاوکاریان دەکەین بە چەندین شێوە''.

ئاوێنه‌: جێگری وەزیری دەروەی ئیسرائیل تزیپی هۆتۆڤلی وتی کە ئسرائیل بەردەوامە لەوەی هاوکاری بنێرێت بۆ کوردەکانی سوریا و هەورەها وتی ''بەردەوام دەبن تا هەوڵی ئەوە بدەن گفتوگۆ دروست بکەن لە نێوان کوردەکان و ئەمریکادا. ئیسرائیلیەکان کوردەکان وا دەبینن کە هێزێک بن لە ناوچەکە تا بتوانن لەو ڕێیەوە باڵانسی هێزی ئێرانی لە ناوچەکە پێیەکسان بکەنەوە''.

کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە سوریا یەکێکە لەو بڕیارانەی کە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکی ئیسرائیل لەسەری ناکۆکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا. نەتانیاهو لە ١٠ی مانگی ١٠ هاوکاری مرۆیی نارد بۆ کوردەکانی سوریا و هاوکاری مرۆییان پێشەکەش کردن و هەروەها باسی لەوەش کرد کە تورکیا بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدات کە پاکتاوی نەژادی کورد بکات لە سوریا. بەپێی هەواڵەکانی دەنگی ئەمریکا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆتۆڤێلی لە پەرلەمان وتی کە داوکاریەکەی نەتانیاهو قبوڵکراوە. “ئیسرائیل چەندین داوای هاوکاری مرۆیی لە جیهانەوە قبوڵ کردووە چ لە ڕێی دیپلۆماسیەوە بێت یان لە ڕێی هاوکاری مرۆییەوە بێت. ئێمە تیدەگەین لەوەی ئێستا کوردەکان پێیدا دەڕۆن و بەردەوام هاوکاریان دەکەین لە ڕێگای چەندین ڕێگاوە''.

هۆتۆڤێلی  باسی لە بڕی ئەو هاوکاریانە نەکرد بەڵام لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد بەردەام لەگەڵ ئەمریکا لە قسەدان تا هاوکاریەکان بۆ کوردەکانی سوریا زیاد بکات و هەوڵی ئەوە دەدەین تا ئەمریکا ڕازیبکەین هاوکاری سەربازی بۆ کوردەکانی سوریا بنێرێت. ''ئیسرائیل دەیەوێت کە کوردەکان دەسەڵاتیان هەبێت لە ناوچەکە بۆ ئەوەی بتوانن پاریزگاری لەخۆیان بکەن و ئیسرائیل لە ڕێی سیاسەتەکانیەوە بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدایە کە پشتگیری لە دەسەڵاتی کوردەکان بکات لە باکوری سوریا. کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی کوردەکان لە باکوری سوریا کاریگەری خراپی هەیە لەسەر سیاسەتەکانی ئیسرائیل هەیە لەو ناوچانە. ئەوە شتێکی ڕوونە کە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتەکانی کورد لەو ناوچانە دەبێتە هۆی زیاتر بەهێز بوونی دەسەڵاتەکانی ئێران لە سوریا کە ئەمەش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر سیاسەتەکانی ئیسرائیل''. لەدوای ئەوەی لە مانگی ١٠ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بریاریدا بە کێشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا کە ژمارەیان نزیکەی ١٠٠٠ سەرباز دەبوو تورکیا دەستی کرد بە هێرش کردنی سەر کوردەکان و سەر هێزە کوردیەکانی یەپەگە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×