بانكی ڕافیدەین و بانكی ناوەندی داخران
  2019-11-07       893       
بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانەوە لە بەغداد، هەردوو بانكی ڕافیدەین و بانكی ناوەند داخران.

ئاوێنه‌: لای خۆشییەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد داوا لە لێپرسراوانی حكومەت دەكات داواكاریی خۆپیشاندەران جێبەجێ بكەن.

هاوكات، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانی عێراق بە شێوەیەكی جیاواز گوزارشت لە ناڕەزایەتییەكانیان دەكەن و لە ڕێگای هونەرەوە هیواكانیان بۆ سەركەوتنی ناڕەزایەتییەكان و ئەنجامدانی گۆڕانكاریی دەردەبڕن،جەتیشدەكەنەوە لەوەی كە ئامانجیان خستنەڕووی داواكارییەكانیانە بە شێوازی جۆراوجۆر.

ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانی بەغداد، چەندین وێنەیان لەسەر دیوارەكانی ئەو تونێلەی دەچێتەوە سەر گۆرەپانی تەحریر كێشاوە، هەندێك لەخۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر دیكۆری دادگایان دروستكردووەتەوە و ناویان لێناوە دادگای گەل، ئەوان لەو ڕێیەوە داوا دەكەن گەندەڵكاران بدرێنە دادگا و گۆرانكاری سیاسی فراوان ئەنجام بدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×