2019-11-08   678     
مه‌سرور بارزانی
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتو مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم كۆببێته‌وه.
ئاوێنه: عه‌لی ڕه‌شید، سه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندووه، "ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتو له‌سه‌ر داواكاریی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بینه‌وه‌و تێیدا گفتوگۆ دەر‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس ده‌كرێت‌و كۆمه‌ڵێك داواكاریشمان هه‌یه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیان ده‌كه‌ین."
وتیشی، "داوا ده‌كه‌ین یاسای ژماره 3 هه‌موار بكرێته‌وه، كه زۆر گرفتی تێدایه‌و باسی ڕۆڵی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گرنگیی زیاتر پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆمان بگێڕین."
عه‌لی ڕه‌شید ڕونیكرده‌وه، "پێش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕاویژكاری دەکەین بۆ ئه‌وه‌ی ڕای ئه‌وانیش وه‌رگرین‌و ڕای ئه‌وان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین، بۆ ئەوەی له كۆبونه‌وه‌كەدا بیخه‌ینه‌ڕو."