مەزڵووم کۆبانێ لەگەڵ ئەنەکە دیداری کرد
  2019-11-11       849       
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ''هەسەدە'' لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا ''ئەنەکەسە'' کۆبووەتەوە و باسیان لەدوایین پێشهاتەکانی رۆژئاوای كوردستان کردووە.

ئاوێنه‌: تاهیر عەساف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ''ئەنەکەسە'' ڕاگەیاندوه‌، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ ئەرێنی بووە و لەبارەی پەیوەندییەکان و لێک­نزیک­بوونەوەی نێوان حیزبە سیاسییەکانی رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆیان کردووە.

بەوتەی تاهیر عەساف، سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە تێبینیی خۆیانیان داوەتە مەزڵووم کۆبانێ، بۆ ئەوەی پەیەدە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و ئەنەکەسە رێکبکەون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×