سائیرون: لە هەوڵەکانمان بۆ لێپرسینەوە لە عادل عەبدولمەهدی بەردەوامین
  2019-11-11       972       

فراكسیۆنی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایانگەیاند، ''بەردەوامین لە هەوڵەكانمان بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆكوەزیران، عادل عەبدولمەهدی''.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا فراكسیۆنی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند كە لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی لەسەر كێشە و گرفتەكان لێپرسینەوە لە سەرۆك وەزیران، عادل عەبدولمەهدی بكرێت.

لەوبارەیەوە حەمدەڵڵا روکابی، وتەبێژی فراكسیۆنی سائیرون وتوویەتی، ''لایەنەكانی نێو هاوپەیمانی سائیرون بەشێوەیەك روون و ئاشكرا بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ ئەوەی بەپێی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە سەرۆك وەزیران بكرێت''.

شایەنی باسە حەمدڵڵا روكابی ئەوەشی وتووە، ''لەئێستادا هەڵوێستمان لە بەرژەوەندی گەل و داواكارییە راوەكانی خۆپیشاندەران سەرچاوەی گرتووە و بەهیچ شێوەیەك ناكرێت سازش لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی و مرۆیی خۆمان بكەین''.

كۆتایی مانگی رابردوو سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای لەسەرۆك وەزیران، عادل عەبدولمەھدی كردبوو بچێتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران و داوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بكات لەژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×