بەشار ئەسەد: پەیەدە بەئاشکرا سیخوڕی ئەمەریکان
  2019-11-12       1370       


بەشار ئەسەدی سەرکی سوریا ئاماژە بەوە دەکات کە  ئێستا سوپاکەی زۆر بەهێز بوەو ئامادە نییە دەسەڵات لەگەڵ هەسەدە دابەش بکات، ئەو دەڵێت "پەیەدە بەئاشکرا سیخوڕی ئەمەریکان".

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوری "سانا" چاوپێکەوتنێکی سەرۆکی سوریا، بەشار ئەسەدی بڵاو کردەوە کە لەگەڵ ئاژانسی ئاڕ تی ڕوسی ئەنجامیداوە، لە چاوپێکەوتنەکەدا   جەختی لەسەر پاڵپشتیەکانی ڕوسیا بۆ وڵاتەکەی کردەوە لەکاتێکدا کە لەسوریا شەڕ بەردەوام لە گەورەبووندا بوو، بەڵام ڕوسیا بەرامبەری وەستایەوەو سنوری بۆ دانا.

ئەسەد وتی "ئێستا سوپاکەی ئێمە زۆر بەهێزتر بووەو بەشکردنی دەسەڵاتی لەگەڵ هەسەدە رەتکردووەتەوە".

وتیشی "رێککەوتن لەگەڵ هەسەدە لەسەر بنەمای گەڕانەوەی سەروەری تەواوی حکومەتی سوریایە بۆ هەموو ناوچە کوردییەکان و دورخستنەوەی کوردەکان لەسنوورەکان تاوەکو هێرشی تورکیا رابگیرێت".

بەشار ئەسەد ئاشکراشی دەکات کە داوای لە کوردەکان کردووە ببنەوە بەشێک لە هێزەکانی حکوومەت، ئەمەش هەندێکیان رەتدەکەنەوە، ئەو وتی "زۆربەی کوردەکان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ حکومەت هەیە و زۆربەیان پشتگیری حكومەت دەکەن تەنها ئەوانە نەبن کە سەر بە پەیەدە-ن و بەئاشکرا سیخوڕی ئەمەریکان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×