2019-11-13   2518     
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ''دوای دانانی پێوەری زیرەک، کارەبا دەبێتە (٢٤) کاتژمێر لەهەموو کوردستاندا، چونکە کارەبای فەوتاو دەگەڕێنێتەوە''.
ئاوێنه: ئومێد ئەحمەد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌با رایگه‌یاند ''په‌نامان بۆ پێوه‌رى زیره‌ک بردووه له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ڕابردوودا به‌رهه‌ممان زیادکرد، به‌ڵام نه‌گه‌شتین به‌خواستی هاوڵاتیان، خواسته‌که‌مان نائاساییه که له‌ده‌ره‌وه‌ى ستاندارده جیهانیه‌کاندایه''.
وتیشی: له‌دنیاى پێشکه‌وتوودا که ئابورى به‌هێزیان هه‌یه ئه‌وه‌ندى کار له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵى خواست ده‌که‌ن، هه‌رگیز ئه‌وەنده کات به‌فیڕۆ ناده‌ن به‌رهه‌م زیادبکه‌ن بۆ حاڵه‌تى تایبه‌تى نه‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند ''ئێمه به‌شێک له‌کاره‌باکه‌مان ونبووه یان به‌فیڕۆ ده‌ڕوات یان سه‌رپێچى کراوه‌ته‌سه‌ری، پێوه‌رى زیره‌ک ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌بێت بنبڕى ده‌کات، هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ته‌جاوز بکاته‌سه‌ر وزه‌ى کاره‌باو تۆڕى کاره‌با له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م پێوه‌رانه زیره‌کن ئه‌به‌سترێنه‌وه به‌سه‌نته‌رێکى کۆنتڕۆڵه‌وه‌و چاودێرى ده‌کرێت راسته‌وخۆ، ئاشکرا ده‌بێت ئیجرائاتى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت''.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ''له‌ماوه‌ى رابردوودا نزیک بووینه‌وه له‌خواستى هاووڵاتیان له‌سه‌ر داواکردنى کاره‌با له‌به‌رئه‌وه‌ى خواسته‌کان بۆ خۆى دابه‌زى بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا خواسته‌که که‌مێک سه‌رکه‌وتووه نزیکبۆته‌وه له(4) هه‌زار مێگاوات''.
وتیشی: له زستانیشدا که ئێمه گه‌وره‌ترین ژماره‌ى خواست له‌وه‌رزى زستان تۆمار ده‌که‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌زستان وزه‌ى کاره‌با به‌کاردێت بۆ ئامێره‌کانى گه‌رمکه‌ره‌وه که له‌بنه‌ڕەتدا ئه‌رکى وزه‌ى کاره‌با نیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خه‌ڵک سه‌ربارى ته‌جاوزه‌کان که کاره‌با به‌کاردێنێت ئه‌وکاته ئه‌گه‌ر خواست زۆر بوو به‌رهه‌م که‌م بوو، ئه‌وا خه‌ڵکه‌کان سنوردار ده‌کرێن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى که‌هه‌ته به‌شى هاوبه‌شانى هه‌موو کوردستان بکات.
یەکێکی تر لەکێشەکانی کارەبا سووتانى ته‌ل و کێبڵ و ستوونی کاره‌بایە، بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارت، پێوه‌رى زیره‌ک ئەو حاڵەتانە چارەسەردەکات، جگه له‌وه (24) کاتژمێر کاره‌با دابیندەکات.
له‌مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستکراوه به‌پڕۆژه‌ى کاره‌باى زیره‌ک، ماوه‌ى پڕۆژه‌که ساڵ و نیوێکه (52) هه‌زار پێوه‌ر تائێستا دانراوه‌و پرۆسەکە بەردەوامە.