یەكشەممە موچەی وەزارەتێك و توێژێك دابەشدەكرێت
  2019-11-14       580       

بەپێی قسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممەی داهاتو موچەی وەزارەتێك و توێژێك دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16ی تشرینی دوه‌می 2019، موچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و موچه‌ی كه‌مئه‌دامان دابه‌ش ده‌كرێت.

تا ئێستا موچەی مانگی هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی پەروەردەو دارایی هەروەها ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی دابەشكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×