2019-11-14   1111     
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ''بەدواداچوونیان بۆ کۆمپانیا و کاری قاچاغ و داهاتی خاڵه سنووره‌کان کردووە''.
ئاوێنه: عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستاندا رایگەیاند: "له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار دابان محه‌ممه‌د به‌دواداچوونی وردمان کرد بۆ کۆمپانیا و کاری قاچاغ و داهاتی خاڵه سنووره‌کان، ده‌یان به‌ڵگه‌مان کۆکرده‌وه، لیژنه‌ی ده‌ستپاکی په‌رله‌مان ڕۆشت و ڕاپۆرتێکی وردی ئاماده‌کرد و هه‌مووی سه‌لماند".
ئاماژەی بەوەش کردوە: مافیاکان به‌ناوی کۆمپانیاوه مانگانە چه‌ندین ملیۆن دۆلار له خاڵه سنووره‌کان ده‌به‌ن و هێنانه ژووره‌وه‌ی ماده‌ی قه‌ده‌غه کراو، گه‌نده‌ڵی و مافیایی، له ڕاپۆرتێکی وردا هه‌مووی سه‌لێمێندراوه، وێنه‌یه‌کی دراوه به سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و حکوومه‌ت، وه‌زاره‌ته په‌یوەندیداره‌کان