2019-11-15   1291     
جەیمس جێفری
جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا هۆشداری ده‌داته ھەمو لایەنەکانی باکوری رۆژھەڵاتی سوریا خۆیان بەدوربگرن له‌گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە.
ئاوێنه: جەیمس جێفری لەکۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی له‌هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی دیمۆگرافیای باکوری رۆژھەڵاتی سوریا كرد‌و رایگەیاند، "داوا لە ھەمو لایەنەکانی باکوری رۆژھەڵاتی سوریا دەکەین خۆیان لەھەر کارێک بەدوربگرن کە ببێتە ھۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە".
پاش دروستكردنی "ناوچه‌ی ئارام" له‌سنوره‌كانی نێوان توركیا‌و سوریا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نكه‌ره‌وه، توركیا به‌نیازه ئاواره عه‌ره‌به سورییه‌كان له‌ناوچه كودییه‌كان نیشته‌جێ بكات.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا راشیگەیاند، "بۆ ئه‌و كاره -هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی دیمۆگرافیای باکوری رۆژھەڵاتی سوریا- نیگەرانیه‌كانمان گەیاندۆتە به‌رپرسانی ئەنقەرە".
جەیمس جێفری وتیشی، ئەو ئاوارانە دەگەڕێننەوە بۆ باکوری سوریا کە خەڵکی ئەو ناوچەیەن، گەڕاندنەوەی ئاوارەکانیش لەچوارچێوەی یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت.
جێفری باسی لەوەشکرد، ئەمریکا پلانی نیە ھەماھەنگی لەگەڵ تورکیا بکات سەبارەت بەگەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە تورکیاوە.