بهپێی راپۆرتێكی پێگهی ئاكسیۆسی ئهمریكی، ئیدارهی ئهمریكا له مانگی پێنجی ئهمساڵدا بهشێوهیهكی ناڕاستهوخۆ و نهێنی لهڕێگهی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستانهوه گفتوگۆی لهگهڵ ئهحمهد وهحیدی، فهرماندهی سوپای پاسدارانی ئێراندا كردوه. بهپێی پێگهكه، ئهمریكا خوازیاری ئهوهش بوه نێچیرڤان بارزانی میوانداری گفتوگۆی نهێنی نێوان تیمه دانوستانكاره باڵاكانی ههردو وڵات بكات له ههولێر، بهڵام كۆبونهكهی ههولێر سهری نهگرتوه، بههۆی نادڵنیایی ئێرانییهكان له سهلامهتییان.
ئاوێنه: پێگهی ئاكسیۆس، ئهمڕۆ یهكشهممه، له راپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا، دانوستانکارانی ئەمریکا کە هەوڵیان دەدا لەگەڵ ئێران بگەنه ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە توشی کێشەیەک بون: نەیاندەزانی ئایا ئەو کەسانەی لە بەرامبەریان دانیشتوون بەڕاستی نوێنەرایەتی سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن کە هێزێکی بەهێزی وڵاتەکەیە یان نا.
ئاماژهی بهوشهداوه، بۆیه بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ کارێکی نائاساییان کرد، بازیان بەسەر دانوستانکارانی ئێران دا و ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە سەرکردایەتی سوپای پاسدارانەوە کرد. ئەو کەسەی بۆ ئەم کەناڵە ناڕاستەوخۆیە هەڵیانبژارد نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە شتێکی هەبو کەم کەسی تر هەیانە: متمانهی هەردو سەرکردایەتی ئەمریکا و سوپای پاسداران.
ئەم ڕوداوە، کە سێ سەرچاوەی ئاگادار وردەکارییەکەیان بۆ ئاكسیۆس باس كردوه، پێشتر بڵاونەکراوەتەوە، دەریدەخات دانوستاندن لەگەڵ وڵاتێکدا کە واشنتۆن دڵنیا نییە کێ بەڕاستی بڕیاردەرە چەندە بۆ ئەمریکا ئاڵۆز بوە. ئەمریکا و ئێران گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک، بەڵام بەخێرایی هەڵوەشایەوە.
پێگهكه هێمای بۆ ئهوهش كردوه، دوای ئاگادربەستەکەی 8ی نیسان و لوتکەی ئیسلام ئاباد لە ڕۆژانی دواییدا، ئەمریکا و ئێران هەوڵیان دا دانوستان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە. لە سەرەتای مانگی ئایاردا، کۆشکی سپی هەستی کرد لە ڕێککەوتن نزیک بوەتەوە، بەڵام ئێران وەڵامەکەی بۆ زیاتر لە 10 ڕۆژ دواخست.
وهك ئاكسیۆس هێمای بۆ كردوه، دانوستانکارانی کۆشکی سپی وابیریان كردوهوه کە دانوستانکارانی ئێران (محەمەد باقر قالیباف و عەباس عێراقچی) دەسەڵاتی بڕیاردانی ڕێککەوتنیان پێ نەدراوە و سوپای پاسداران بڕیارەکانیانی ڕەتکردوەتەوە. بهوهش کۆشکی سپی تێگەیشت کە پێویستی بە کەناڵێکی ناڕهسمی و نهێنییه بۆ پهیوهندی لهگهڵ سەرکردایەتی سوپای پاسداران.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، لە دەوروبەری 10ی ئایاردا، تولسی گابارد (کە ئەو کات بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانیی ئهمریكا بو) پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کرد.
بەپێی وتەی دو سەرچاوەی ئاگادار لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، گابارد بە بارزانی ڕاگەیاندوە کە ئیدارەی ئەمریکا پێیانوایە ئەو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ فەرماندەی سوپای پاسداران، رهنهراڵ ئەحمەد وەحیدی.
بەپێی وتەی یەکێک لە سەرچاوەکان، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی شەخسی لەگەڵ زۆربەی ئەندامە باڵاکانی ڕژێمی ئێراندا هەیە، لەوانەش ئەندامە پلە باڵاکانی سوپای پاسداران.
برێت مەکگۆرک، کە وەک ڕاوێژکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لای چوار سەرۆکی ئەمریکا کاری کردوە، لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: "نێچیرڤان بارزانی چارهسهركارێكی پراگماتیکی کێشەکانە. لە تەواوی ناوچەکەدا ڕێزی لێ دەگیرێت. هەروەک چۆن نزیکەی هەمو کەسێک لە واشنتۆن دەناسێت، لە تاران کۆی فەرماندەکان دەناسێت. ئەو، ئەو کەسەیە کە لە کاتی تەنگانەدا پەیوەندی پێوە دەکەیت."
سەرچاوەکە وتی، گابارد بۆ بارزانی ڕونکردوەتەوە کە ئەم پەیوەندییە بە ڕەزامەندی سەرۆک ترەمپ و جێگری سەرۆک ڤانس ئەنجام دەدات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، گابارد بە بارزانی ڕاگەیاندوە کە کۆشکی سپی دەیەوێت بزانێت ئایا وەحیدی و سەرکردایەتی سوپای پاسداران ڕازیبون لەسەر ئەوەی قالیباف و عێراقچی دانوستانیان لەسەر كردوه، یان بیرۆکە و داواکاری تریان هەیە.
گابارد ئاماژەی بەوەش کردوە کە ناوەندگیرەکان نەیانتوانیوە پهیوهندی به وەحیدی-یهوه بكهن بۆ ڕونکردنەوەی ئەو بابەتە.
بهپێی قسهی سهرچاوهكان، بارزانی ڕازی بوه لەسەر داواکارییەکەی گابارد. پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانی لە سوپای پاسداران کردوه و پێی ڕاگەیاندون کە پەیامێکی لە ئیدارەی ترەمپەوە پێیە. بەپێی وتەی یەکێک لە سەرچاوەکان، بارزانی جەختی کردۆتهوە: "بەڵام دەمەوێت ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ ژەنهراڵ وەحیدی بکەم."
بهگوێرهی راپۆرتهكهی ئاكسیۆس، ئێرانییەکان ڕازی بون. لە 14ی ئایاردا، بەرپرسێکی سوپای پاسداران گەیشتە نوسینگەی بارزانی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە تەلەفۆنێکی کۆدکراوی پێبو بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییەکی ئەمنیی پارێزراو.
بارزانی لە وەحیدی پرسیوه ئایا هاوڕایە لەگەڵ دانوستانکارە ئێرانییەکان؟ ژەنهراڵە ئێرانییەکە وتویهتی، بەڵێ. بەپێی یهكێك له سەرچاوە ئاگادارهكان، وەحیدی وتویەتی: "من بەتەواوی پشتگیرییان دەکەم و ئەمە هەڵوێستی سوپای پاسدارانیشە. ئێمە پێمان باشترە ئەم قەیرانە لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەر بكرێت."
سێ سەرچاوە، لەوانەش بەرپرسێکی کۆشکی سپی، ڕایانگهیاندوه کە نێچیرڤان بارزانی ڕاستەوخۆ دوای قسەکردنی لەگەڵ وەحیدی، پەیوەندی بە گاباردەوە کردوە و زانیاری لەسەر وەڵامی ئێرانییەکان پێداوە. دواتر گابارد زانیارییەکانی گەیاندوەتە کۆشکی سپی.
بەپێی وتەی یەکێک لە سەرچاوە ئاگادارهكان لە گفتوگۆ نهێنییهكان، دوای وەرگرتنی وەڵامی ئێرانییەکان، ئیدارەی ترەمپ پێشنیارێکی تری خستۆتهڕو: ئەمریکا خوازیاره بارزانی میوانداری گفتوگۆی نهێنی لە نێوان دانوستانکارە باڵاکانی ئەمریکا و ئێراندا لە هەولێر بکات.
سەرچاوەکە وتی، بارزانی دیسانەوە قسەی لەگەڵ ئێرانییەکان کردەوە و پەیامەکەی گەیاند. ئێرانییەکان ڕەتیان نەکردەوە، بەڵام نیگەرانی سهلامهتی خۆیان بون.
بهپێی قسهی سهرچاوهكه، ئێرانییهكان پێیانوابو هەواڵگری ئیسرائیل سیخوڕ و ئامرازی زۆری لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەن و نیگەران بون لەوەی ئیسرائیلییەکان هەوڵی تیرۆرکردنیان بدەن لە هەولێر یان لە کاتی هاتوچۆیاندا.
جهختیشی كردۆتهوه، کۆبونەوەکەی هەولێر هەرگیز سەری نهگرت و ڕوینەدا.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه له ئێستادا سەرچاوە هەرێمییە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندوە کە ناوەندگیرە پاکستانی و قەتەرییەکان بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕکردنی پەیامەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، بەڵام بێ هیچ بهرهوپێشچونێکی بەرچاو.
هەندێک لەو سەرچاوانە پێیانوایە باکستانییەکان ڕاپۆرتی گەشبینانەتر لە ڕاستیی گفتوگۆکان دەخەنەڕو، بە مەبەستی دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی کە بتوانێت چەقبەستوییەکە بشکێنێت.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نێچیرڤان بارزانی لەم دواییانەدا پەیامی بۆ کۆشکی سپی ناردوە و پێشنیاری یارمەتیدانی کردوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
مەکگۆرک وتوشیهتی، کێشەکە ناوەندگیرەکە نییە، "بەڵکو سیاسەتی ئێرانە بەرامبەر گەروی هورمز و بەدوری دەزانم ئەو سیاسهته لە هیچ کاتێکی نزیکدا بگۆڕێت."