به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له 48 سه‌عاتی داهاتودا به‌غدا موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم كوردستان بنێرێت.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌واو بۆ موچه‌ی مانگی حه‌وتی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه نزیك بۆته‌وه له ته‌واوبون.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له 48 سه‌عاتی داهاتودا به‌غدا موچه‌ی مانگی حه‌وتی موچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رج بكات.