ئه‌مرۆ پرۆژەی لێدانی لۆگۆی ڕەنگی تایبەت بە تەكسی دەستپێدەکات
  2019-11-18       1171       

پرۆژەی لێدانی لۆگۆو ڕەنگی تایبەت بە تاكسی شارەكان چووەتە بواری جێبەجێكردنەوەو، شۆفێران دەتوانن فۆڕمی تایبەت وەربگرن.

ئاوێنه‌: سەڵاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەو گەیاندن رایگەیاند، ''پرۆژەی لێدانی لۆگۆو ڕەنگی تایبەت بە تاكسی شارەكان بۆ تەواو ناوچەكانی كوردستانەو لەئێستادا كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە''.

هاوکات وتیشی، ''شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە بۆ ئەوەی لە ئه‌مرۆ دووشەممەوه‌ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی پارێزگاكان بكەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت''.

شایەنی باسە بەپێی بڕیارەكە، تاكسی ناوشاری هەولێر لەزگەی ڕەنگی سوور ، ناوشاری سلێمانی ڕەنگی شین، ناوشاری دهۆك ڕەنگی ڕەش، تاكسی دەرەوەی شارەكان ڕەنگی قاوەیی دەبێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×