کوردانی ڕۆژئاوا کاندید دەکرێن بۆ کەسایەتی ساڵ
  2019-11-18       2792       

گۆڤاری تایم ساڵانە چەند کەسێک دیاری دەکات وەک کەسایەتی ساڵ بۆ باشی و هەروەها بۆ خراپی و لە بەرگی گۆڤارەکە بۆ ئەو کەسایەتیانە تەرخان دەکرێت.

ئاوێنه‌: گۆڤاری تایم کوردەکانی ڕۆژئاوای کاندید کردووە بۆ ئەوەی بیانکات بە کەسایەتی ساڵ. لە ماڵپەڕی ئەو گۆڤارە لە باسی کوردەکاندا دەڵێت: کوردەکان ''جیهێڵدران لەدوای ڕووخاندنی داعش''. 

تایم لە ساڵی ١٩٢٧ەوە هەموو ساڵێک کەسێک دەستنیشان دەکات وەک کەسایەتی ساڵ و ئەمساڵیش کوردەکانی ڕۆژئاوا یەکێک لەو کەسایەتیانەی کە کاندید کراون بۆ ئەوەی ببنە کەسایەتی ساڵ. ئەو کەسانەی تر کە کاندید کراون بۆ ئەو لیستە بریتین لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڕواێژکاری گشتی ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ و ڕاوێژکاری نیوزلەندا جاسیندا ئارێرن و ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا و ئەو هەواڵگیرانەی وایان کرد لە دژی ترەمپ لێکۆڵینەوە دەست پێبکات، هەروەها ڕابەری ئایینی ئێران ئایەتوڵا علی خامنەیی هەروەها چالاکوانی بواری کەشوهەوا گرێتا ثەنبێرگ هەروەها خۆپیشاندانەکانی هۆنگکۆنگ و گەیم ئۆگ ثرۆنز لەو کاندیدانەن.

کوردەکانی ڕۆژئاوا کاندید کراون بۆ ئەو لیستە کە دەتوانرێت لەسەر ماڵپەڕی فەرمی ئەو گۆڤارە دەنگ بدەیت. لە گۆڤارەکدا باس لە کوردەکان کراوە و نوسراوە ''کوردەکان لەدوای ئەوەی داعشیان ڕووخاند پشتیان تێکرا''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×