مەزڵوم كۆبانی: دوژمنایەتی تورکیا لەئاستێکدایە کە تویتێكی هاوپەیمانانیش بە زمانی کوردی قبوڵ ناکات
  2019-11-21       3077       

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) لە بارەی ئەو تویتەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە بە زمانی کوردی بڵاویکردەوە رایگەیاند، تورکیا تەنها دژی یەپەگە نییە، لەدژی هەبونی گەلی کوردە لە سوریا و لە ئاستێکدایە کە تویتێكی هاوپەیمانانیش بە زمانی کوردی قبوڵ ناکات.

ئاوێنە: مەزڵوم كۆبانی، لە تویتێکدا ئاماژەی بە پۆستێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە.

لە تویتەکەیدا مەزڵوم كۆبانی رایگەیاند، تورکیا خۆی بەرامبەر ئەو پۆستە کوردییە نەگرت کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بڵاوکرایەوە، پۆستەکە بۆ پیرۆزکردنی شەڕڤانانی کورد بو کە باسی لە یەکسانی نێوان ژن و پیاو دەکرد.

وتیشی"دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک بە تەنها لەدژی یەپەگە نیە، بەڵکو بەرامبەر هەبونی گەلی کوردە لە سوریا."

پێشتر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەتویتەر وێنەیەکی شەڕڤانانی ژن و مەسەلەیەکی کوردەواری بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە کە باس لە بوێری شەڕڤانە ژنەکان و یەکسانی نێوان ژن و پیاو دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×