دوو کارمەندی کونسوڵگەرییەکی ئەمریکا لە تورکیا دەستگیر کران
  2019-11-21       1198       
دوو کارمەندی کونسوڵگەریی ئەمریکا لە شاری ئەدەنای تورکیا کە هەردووکیان بەهۆی سووکایەتی بە دینی ئیسلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کراون.

ئاوێنه‌: لەمبارەوە ڕۆژنامەی (20 خولەک)ی فەڕەنسا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا وێنەی دوو کارمەندی کونسوڵگەریی ئەمریکا لە شاری ئەدەنا بڵاو کراوەتەوە کە خەریکی سووکایەتی بە (ئاوی زەمزم)ن و ئەمەش بووەتە هۆی تووڕەبوونی موسڵمانان.

دەستگیرکردنی ئەو دوو کارمەندی کونسولگەریی ئەمریکا لە کاتێکدا ڕووی داوە، کە پەیوەندیی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن، بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە ئاستێکی هەستیار دایە.

پێشتریش و لە ساڵی 2017 کارمەندێکی کونسولگەریی ئەمریکا لە تورکیا بەناوی "مەتین توپوز" بە تۆمەتی سیخوڕی و هەوڵدان بۆ شێواندنی ئەمنیەتی تورکیا دەستگیر کرا. لە مانگی جانیڤەریی ئەمساڵیش کارمەندێکی کونسوڵگەریی ئەمریکا لە تورکیا بەناوی "هەمزە ئولوجای" بە تۆمەتی یارمەتیدانی گرووپە تیرۆریستییەکان دەستگی کرا.

مانگی ڕابردووش پارێزەرێکی دیکەی تورک لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تورکیا دەستگیر کراوە و تورکیا تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانیای داوەتە پاڵ و ئەمەش بووەتە هۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×