روسیا هۆشداری ده‌دات لەبارەی بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای‌ كوردستان
  2019-11-22       1872       

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشداری ده‌دات لەبارەی بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای‌ كوردستان- باکوری رۆژهەڵاتی سوریاو دەڵێت، هێرشەکانی تورکیا هاوکار دەبن بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش.

ئاوێنه‌: ئۆلیگ سیرومۆلۆتۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هێرشەکانی تورکیا هاوکارن بۆ سەرهەڵدانەوەو بەهێزبونەوەی چەکدارانی داعش.

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بوونی هێزەکانی ئەمریکاشی لە کێڵگە نەوتییەکانی سوریا "بەهەنگاوێکی وێرانکەر داده‌نێت"و داواش دەکات گفتوگۆ لەنێوان مۆسکۆو واشنتن لەوبارەیەوە هەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×