2019-11-22   927     
محەمەد جەواد ئازەری
له‌به‌رامبه‌ر سنوردارکردن‌و بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەبەشێک لەشاره‌كانی ئێران، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر وەزیری پەیوەندییەکان‌و تەکنەلۆژیای ئێران‌دا سه‌پاند.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مرۆ هه‌ینی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای به‌سه‌ر محەمەد جەواد ئازەری، وەزیری پەیوەندییەکان‌و تەکنەلۆژیای زانیاری ئێران‌دا سه‌پاند.
هه‌رچه‌نده ورده‌كاریی سزاكه ڕوننه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم سزایە لەبەرئەوەیە ئازەری رۆڵی هەبووە لەسنوردارکردن‌و بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەبەشیک لەشاره‌كانی ئێران‌دا، ئه‌وه‌ش ڕێگه‌خۆشكه‌ر بووه بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران.
لەدوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانەکانەوە ئەمە یەکەم بەرپرسی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانە كه له‌لایه‌ن ویلایه‌تیه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه سزا ده‌درێت.
له‌به‌رامبه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، نزیكه‌ی مانگێكه خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری شاره گه‌وره‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وه‌و به‌پێی ئاماری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش تائێستا ده‌یان خۆپیشانده‌ر كوژراون‌و سه‌دانی دیكه‌س برینداربون.