2019-11-26   1540     
به‌وته‌ی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق، به‌پێی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا، حكومه‌تی عێراق مانگانه نزیكه‌ی ترلیۆنێك دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات.
ئاوێنه: د. ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندووه، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات، حكومه‌تی عێراقیش پشكی هه‌رێم به‌ته‌واوی ڕه‌وانه ده‌كات، وه‌كو ئه‌مساڵ نابێت كه ته‌نیا به‌شێكی ڕه‌وانه ده‌كرد."
وتیشی، "ساڵی داهاتو جیاواز ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ڕاده‌ست ده‌كات، ئه‌وانیش پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی ڕه‌وانه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بودجه‌ی سیادی‌و حاكیمه‌و له‌و قه‌رزانه‌ش کە حکومەتی فیدراڵی وه‌ریده‌گرێت، پشكی هه‌رێمی لێده‌دات."
سه‌فار باسی له‌وه‌ش كردووه، "چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌ساڵی داهاتودا حكومه‌تی عێراق مانگانه نزیكه‌ی ترلیۆنێك دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و بودجه‌یەی كه عێراق بۆ ساڵی داهاتو هه‌یه‌تی."
به‌پێی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و حكومه‌تی عێراق، له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه هه‌رێم ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێی به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌كات‌و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق ته‌واوی مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات.