له‌ سلێمانی هەزار و 200 سەتڵ ماست لە ناوبرا
  2019-11-27       1319       

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی ڕایگەیاند، ''نزیكەی هەزار و 200 سەتڵ ماست 200 پارچە شیر لە ناوبرا''.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان پێش خستنە بازاڕی سەرجەم خواردن و خواردنانەكان لەلایەن تاقیگەی خۆراك لە بەڕێوەبەرایەتیمان پشكنینی پێویستیان دەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، ئەمڕۆ لیژنەی لەناوبردن هەستان بە لەناوبردنی نزیكەی هەزار و 200 سەتڵ ماست، كە ماستی (٦) عددی (۹۰۰)كیلۆ (۱٥۰) پارچە ماستی (۲) كیلۆ بوون ئەو دوو جۆر ماستە دووجار لە پشكنین دەرنەچوون.ئاشکراشکراوە لە سەنتەری چاودێری تەندروستی ڕاپەڕین دەستگیراوە بەسەر (۲۰۰) پارچە شیر بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سەرجەمیان لە لەناوبران .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×