2019-12-03   740     
له یه‌كێك له كۆگاكانی خۆراكدا له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنجدا گیرا كه به خراپی هه‌ڵگیرابوو، به‌و هۆیه‌وه ته‌واوی برنجه‌كه له‌ناوبرده‌برێت.
ئاوێنه: به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له یه‌كێك له كۆگاكاندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی (31) تۆن برنجی جۆری (دۆلفین سی و دیار)دا كه تێبینی كراوه (ئه‌سپێ)ی تێدایه، دوای بڕیاری ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ئه‌و برنجه و پشكنینی فیزیایی بۆی، ده‌ركه‌وت شیاوی خواردن نییه، له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌یش دووباره پشكنینی بۆ كرایه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی ده‌ركه‌وتووه برنجی (دیار 25كگم) به‌رواری به‌رهه‌مهێنان (5/2019 بۆ 5/2021) و برنجی (دۆلفین سی 25كگم) به‌رواری ده‌رچوون (3/2019 بۆ 3/2021) به‌هۆی بوونی (سپێ) تیایاندا شیاوی خواردن نین و بۆ به‌كارهێنان ئاسایی نین.
دوای ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و بڕیاری كۆتایی، ته‌واوی برنجه خراپبووه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت.