2019-12-05   1330     
سه‌رچاوه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: ''ئێران ده‌ستیكردووه كه به‌گواستنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه كورت مه‌وداكانی بۆ نێو عێراق''.
ئاوێنه: رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا گواستویه‌تییه‌وه كه ئێران ره‌وشی ئێستای عێراقی قۆستۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌كۆی مووشه‌كی كورت مه‌ودا دابمه‌زرێنێ و تا له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ترس و دڵه‌راوكێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌رپا بكات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌م مووشه‌كانه مه‌ترسی ده‌خه‌نه سه‌رهاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه به تایبه‌تی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها ده‌بێته هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه، كه ئێران ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی هیچ چالاكییه‌كی نهێنی له‌عێراقدا ناكات.