سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ حکومەتی عێراق توانیمان مافەکانی هەرێم وەربگرینەوە
  2019-12-05       765       
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ''عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بوە و تا ئێستا ٦٢ ملیار دۆلار قەرزی کردوە و پشکی هەرێمیش لەو قەرزانە لەسەدا دو کەمتر بوە''.

ئاوێنه‌: ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ''هێشتا پڕۆژه‌ی بودجه‌ له‌ به‌رده‌ستی حكومه‌تی عێراقه‌ و هه‌ر كاتێك یاسای بودجه‌ په‌سند كرا و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی بڵاوكرایه‌وه‌، ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌''.

ئاماژەی بەوەشکرد، ''شاندی دانوستانكار توانی شێلگیرانه‌ به‌رگری له‌ موچه‌ی زیاتر له‌ ملیۆنێك كه‌س بكات و ئه‌مه‌ ئه‌ركی حكومه‌ته‌''.

رونیشیكرده‌وه‌، ''هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویه‌تی ستراتیژی خۆی داڕشت و دو به‌ش بوه‌، یه‌كه‌میان پابه‌ندیی نه‌وتی بوه‌، كه‌ تا راده‌یه‌ك گرێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای كرده‌وه‌ و ئیدی ئه‌و بیانوه‌ لای حكومه‌تی فیدراڵ نه‌مێنێت، كه‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت و ده‌یه‌وێت پشكیشی له‌ به‌غدا هه‌بێت، ئێستا سیاسه‌تی گشتی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئێمه‌ به‌شداری ده‌كه‌ین له‌ زیادكردنی داهاتی عێراق، به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ ماف و شایسته‌ داراییه‌كانمان دابین بكرێت''.

ئامانج رەحیم دەڵێت، ''یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم هه‌بووه‌، خه‌رجی سیادی بووه‌ و ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كی زۆر بوه‌. چه‌ند خه‌رجی سیادی زیاتر بێت، ئه‌وه‌نده‌ پشكی هه‌رێم كه‌مده‌كات. ١٨ ترلیۆن و ١٨٠  ملیار دینار له‌ خه‌رجی سیادی دانراوه‌ بۆ سووی قه‌رزی عێراق. هه‌رێمی كوردستان توانی زۆرێك له‌و خه‌رجییانه‌ كه‌مبكاته‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌مه‌ش وایكرد پشكی هه‌رێم زیاتر بێت''.

باسی لەوەشکرد، ''عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بوە، تەنها بۆ کەرتی وەبەرهێنان ٦٢  ملیار دۆلار تەمویل کراوە لە وڵاتانی دەرەوە، پشکی هەرێمی کوردستان لەو قەرزانەی کە کراون لەسەدا ٢ کەمتر بوە، کە پێویست بۆ سەرەتا لەسەدا ١٧ بێت و دواتریش کە کەمکرایەوە بە ١٢.٦٧ بێت، هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی بەشداربوە لە دانەوەی قەرزەکان، بەڵام کەمتر لەسەدا دوی قەرزەکانی وەرگرتوە''.

ئامانج رەحیم رونیکردەوە، ''بەهۆی ئەو تێگەیشتنە یاسایی و حسابییەوە، لە گفتوگۆکانماندا لەگەڵ حکومەتی عێراق توانیمان ئەوە بچەسپێنین، کە ئەو مافەی هەرێمی کوردستان کە لای حکومەتی عێراقە وەریبگرێتەوە''.

هاوکات ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لەسەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، ''سه‌رپه‌رشتی دانوستانم له‌باره‌ی بودجه‌ی پێسپێردراێبو، كه‌ چوینه‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆی بودجه‌ی هه‌رێم، له‌سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتگۆمان كرد، نه‌وت، دارایی و قه‌رزه‌كانی كوردستان بون''.

ئاماژەی بەوەشکرد، ''توانیمان رێککەوتن له‌سه‌ر نه‌وت بكه‌ین، بڕیارمانداوه‌ رۆژانە ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی سۆمۆ بكه‌ین، داهاته‌كه‌ی ده‌چێته‌ ناو داهاتی عێراق، هەروەها له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم رێكکه‌وتین، به‌شێك له‌ مافه‌ داراییه‌كانی هه‌رێم وه‌ربگرینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گه‌یشتینه‌ سیغه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ قه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌یه‌كی بۆ دروست ده‌كه‌ین به‌ چاودێری دارایی هه‌ردولا به‌پێی توانا به‌شێك بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان دابنرێت''.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×